Hikmet Faruk Başer
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ – AA
مامۆستا له به‌شی ئه‌ندازیاریی كه‌شناسی له كۆلێژی زانسته‌كانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانیی زانكۆی ته‌كنیكی ئیستانبوڵ، پڕۆفیسۆر دكتۆر حوسەین تۆرۆس رایگه‌یاند: "به‌هۆی كه‌شوهه‌وای وه‌رزییه‌وه خۆڵبارین له وه‌رزی به‌هار له توركیا زیاتر بووه و به درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".
تۆرۆس له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هه‌وری تۆزی دوێنێی ناوچه‌ی پۆڵاتلی له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی بیرهێنایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ر دوای ئه‌م رووداوه ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه و گوتی: "ئه‌و خۆڵبارینه‌ی له ئه‌فریقا و نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه دێت، كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو".
حوسه‌ین تۆرۆس تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی كه‌شوهه‌وای وه‌رزییه‌وه خۆڵبارین له وه‌رزی به‌هار له توركیا زیاتر بووه و به درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.