Hawkar Yaseen
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر AA
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی یۆنان، نیکۆس دیندیاس لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگاتە هەرێمی کوردستان.
نیکۆس دیندیاس بەپێی کارنامەی سەردانەکەی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و دواتریش کۆنسولخانەی یۆنان لە هەولێر دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو نیکۆس دیندیاس لە دیدارەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دۆخی سیاسیی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن، هەروەها گفتوگۆ دەکەن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان یۆنان و هەرێمی کوردستان.