Hakan Mehmet Şahin
20 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2023
ئەدیرنە – AA
کەسێک کە بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیدا" دۆسیەی لەسەر کرابوویەوە لە میانی هەڵاتنیدا بۆ یۆنان لە ئەدیرنە دەستگیر کرا.
هێزە ئەمنییەکان لە میانی هەڵمەتێکدا کە لە ناوچەی پلە یەکی قەدەغەی سەربازیی ئەنجامیان دا، ه. ه.یان دەستگیر کرد لە کاتێکدا هەوڵی دەدا هەڵبێت بۆ یۆنان.
ئاماژە بەوە دراوە بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیدا"، دۆسیە لەسەر ه. ه. کراوەتەوە.
راییکردنی کارەکانی تۆمەتبار بەردەوامن.