Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
09 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2017
نیویۆرك - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ماتی‌و رایكرۆفت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌ریتانیا به گه‌رمی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپی نه‌ڕوانیوه بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.
پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ماتی‌و رایكرۆفت له لێدوانێكیدا باسی له‌وه كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای ، به‌شێوه‌یه‌كی روون ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئه‌مریكادا نییه له‌و باره‌یه‌وه.
رایكرۆفت راشیگه‌یاند "بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه كه لە دانوستانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بڕیار له‌سه‌ر كێشه گرنگه‌كان بدرێت به‌تایبه‌تی پرسى قودس" و پێشنیاری بۆ تره‌مپ و تیمه‌كه‌شی كرد له كورتترین كاتدا پێشنیاری به‌رجه‌سته بخه‌نه‌ڕوو.
گوتیشی: "داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ین بۆچوونیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ههرچیهكه ئارام بن و رێگه به توندوتیژی نه‌ده‌ن".