Hemın Othman Mohammed
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2016
سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا تیرێزا مای ئه‌نجام دا.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌ریتانیا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه کە تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا پوتین پیرۆزبایی له مای كردووه كه مانگی رابردوو پۆسی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیای وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌ركرده تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا-رووسیا.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، باسی له گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و به‌ریتانیا كردووه و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووسیا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك بۆچوونی جیاوازیان هەیە، به‌ڵام به رێگای روون و دروست په‌یوه‌ندیان به‌ستووه و ده‌توانن ئه‌و كێشانه تاوتوێ بكه‌ن كه به‌لای هه‌ردوولاوه گرنگن.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "تیرێزا مای و ڤلادیمیر پوتین، هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لانی رووسیا و به‌ریتانیا رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌ش بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌ردوولا پێیان وایه كه هه‌ماهه‌نگی له ئاسایشی فڕۆكه‌وانیدا گرنگی به‌رچاوی هه‌یه له هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. هاوكات هه‌ردوو سه‌ركرده هیوای دیداری یه‌كتریان خواست له لووتكه‌ی جی 20دا كه مانگی داهاتوو ساز ده‌كرێت".
له ساڵانی پیشووتردا به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ناوبه‌ناوی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له كایه‌ی ئاسمانی به‌ریتانیا، بارگرژی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دورست بوو.
له‌م نێوه‌نده‌دا، رۆژنامه‌ی تایمز كه یه‌كێكه له رۆژنامه دیاره‌كانی به‌ریتانیا، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا راپۆرتێكی له‌باره‌ی هه‌ژموونی سه‌ربازی رووسیا بڵاوی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن سوپای به‌ریتانیاوه ئاماده‌كراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئه‌گه‌ری روودانی بارگرژییهكدا رووسیا به ته‌كنه‌لۆجیا و پروپاگه‌نده‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه سوپای به‌ریتانیا شكست پێ بێنێت، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌نجامی راپۆرته‌كه سیستمی به‌رگری و سیستمی هه‌ڵدانی مووشه‌كی رووسیا به به‌راورد به سوپای به‌ریتانیا زۆر به‌هێزترن.