Hemın Othman Mohammed
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2016
ناتۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌ندامێتی توركیا له پەیمانەکەد مایه‌ی مشت‌ومڕ نییه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ناتۆ ئاماژه‌ی به هه‌ڵویستی خۆی كردووه به‌رامبه‌ربە هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی توركیا و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامێتی توركیا له ناتۆ له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر پێگه و هه‌ڵویستی هاوپه‌یمانێتییه‌كه كراووهتهوه له‌و باره‌یه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه توركیا ئەندامێكی به‌هاداری ناتۆیه و هاوكاری گرنگی پێشكه‌ش به هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان كردووه و هه‌روه‌ها هاتووه "له كاتێكدا ماوه‌ی چه‌ندین نه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌بینراو رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئاسایش بووه‌ته‌وه، توركیا بڕیاری دا به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌كه‌دا. له‌به‌رئه‌وه ئه‌ندامێتی توركیا له پەیمانەکەدا مایه‌ی مشت‌ومڕ نییه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه په‌یمانه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی په‌یوه‌ست به به‌رگری كۆمه‌ڵ و دیموكراسی، ئازادی تاكه كه‌سی، مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا دامه‌زراوه، هه‌ربۆیه ناتۆ هه‌میشه متمانه‌ی به هاوكارییه‌كانی توركیا هه‌یه، توركیاش ده‌توانێت متمانه‌ی به پشتیوانی و پاڵپشتی ناتۆ هه‌بێت.
له شه‌وی هه‌وڵی كوده‌تاكه و رۆژی دواتریشدا، سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵته‌نبێرگ په‌یوه‌ندی كردووه به هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مهوڵود چاوش‌ئۆغڵو و به توندی ئیدانه‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی كردووه و پشتیوانی ته‌واوی بۆ دامه‌زراوه‌کانی دیموكراسی توركیا دووپات كردووه‌ته‌وه.