Aykut Karadağ,Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
له توركیا هێزه ئه‌منییه‌كان له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، هه‌زارو ٣٧٦ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، تیمه‌كانی هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان، فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش له نێوان رۆژانی ٩ بۆ ١٥ی نیسان، ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان ده‌ستپێكردووه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا هه‌زارو ٣٧٦ كۆچبه‌ری نایاسایی كه هه‌زار و ١٠٧ په‌نابه‌ر له ده‌ریادا و ٢٦٩یان له وشكانیدا ده‌ستگیركراون و زۆرینه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقان.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانه‌وه له‌ده‌ریادا له میانی هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به دوورگه‌كانی یۆنان ده‌ستگیركراون بۆ شه‌ش هه‌زارو ٣٣٦ كۆچبه‌ر به‌رزبووه‌ته‌وه.