Hemın Othman Mohammed
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، له‌سه‌ر داوای نووسینگه‌ی تاوانه رێكخراوه‌یی و تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵ، دادگای سزا و سوڵحی ئێشكگر، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 42 رۆژنامه‌نووس ده‌ركرد كه نازڵی ئلیجاك ـیان له‌نێودایه.
له‌سه‌ر داوای نووسینگه‌ی تاوانه رێكخراوه‌یی و تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵ، دادگای سزا و سوڵحی ئێشكگر بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ده‌ركردووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسه گومانلێكراوه‌كان دەستپێکراوە.
تیمه‌كانی پۆلیس، پێنج له داواكراوه‌كانیان ده‌ستگیر كردووه و به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌وانیتر.