Mohammed Baqi Hussein
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی دادگای باڵا و ئه‌نجوومه‌نی شوورا، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ران و داواكارانی گشتیی توركیا به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و وه‌زیری داد به‌كر بۆزداغ كۆبووه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ران و داواكارانی گشتیی توركیا به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی دادگای باڵا و ئه‌نجوومه‌نی شوورا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا.
کاتژمێر٩:٣٠ به‌كاتی ناوخۆی توركیا كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی بۆزداغ له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ران و داواكارانی گشتی ده‌ستیپێكرد كه 17 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه تێیدا به‌شدارن .
كۆبوونه‌وه‌كه به‌داخراوی و دوور لە چاوی مێدیاكاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پێشتر و له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له هه‌وڵی كوده‌تا له توركیا، پێنج ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ستگیركرابوون.