Hemın Othman Mohammed
28 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2016
هه‌زاران موسوڵمانی دانیشتووی ئه‌مریكا، له كۆبوونه‌وه‌ی سالانه‌دا كۆبوونه‌وه، كه ئه‌مساڵ 41مینی سازده‌كرێت و به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ئه‌مریكای باكوور (ICNA) و كۆمه‌ڵه‌ی موسوڵمانانی ئه‌مریكا (MAS)ه‌وه رێكخراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ئه‌مریكای باكوور (ICNA)، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترن و چالاكترین رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی موسوڵمانانی ئه‌مریكا (MAS)دا به‌هاوبه‌شی كۆنفرانسێك رێكده‌خات، كه له رۆژانی 28-30ی ئایاردا له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی باڵتیمۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كۆنفرانسه‌كه كه هه‌موو ساڵێك سازده‌كرێت، به‌وه ناسراوه موسولمانانی ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان تێیدا كۆده‌بنه‌وه.
زانایانی ناسراوی جیهانی ئیسلامی، ئه‌كادیمیست و كه‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌كان كه وه‌ك گوتاربێژ بانگهێشتی كۆنفرانسه‌كه كراون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س بەشداری ئەو كۆنفرانسە بكه‌ن.
له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر پانێل رێكده‌خرێت، كه تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر ئەوە كراوه‌ته‌وه پێویسته قورئانی پیرۆز بكرێته ناوه‌ندی ژیانی رۆژانه‌ی موسوڵمانان، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه قورئانی پیرۆز چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی زۆری تێدایه.
له میانه‌ی گوتاری كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ئه‌مریكای باكوور (ICNA) نه‌عیم بیگ، سوپاسی خه‌ڵكی باڵتیمۆری كرد كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كه‌سانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كانی ساڵانه‌ی له‌خۆ گرتووه و گوتی: "له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكادا هه‌زاران كه‌سی موسوڵمان و كه‌سانی بیروباوه‌ڕه جیاوهكان، له‌گه‌ڵ سه‌دان ئه‌كادیمست و زانا به یه‌ك شاد ده‌بن. بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه قورئانی پیرۆز رههبهرێكه پێویسته له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا په‌نای بۆ ببرێت. چونكه باوه‌ڕمان وایه كه ئه‌م كتێبه پیرۆزه و وه‌ڵامی هه‌موو جۆره شتێكی تێدایه كه له ژیانماندا رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه قورئانی پیرۆز كه قسەی خودایه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی پیرۆزه".
له كاتێكدا نزیكه‌ی 400 كۆمپانیا به‌شداریان له به‌شی پێشانگاكه‌دا كردووه، ئاژانسی ئانادۆڵو له‌و پێشانگایه‌دا به‌رهه‌مه‌كانی ده‌ناسێنێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ستاندی ئانادۆڵو ده‌كه‌ن زانیاریان له‌باره‌ی تۆڕی جیهانی ئاژانسی ئانادۆڵو و بهرههمهكانیهوه پێ ده‌درێت.
به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی موسوڵمان له كیشوەری ئه‌مریكای باكوور، كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ئه‌مریكای باكوور (ICNA)، له ساڵی 1971دا دامه‌زرا.
هاوكات به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی موسوڵمانانی ئه‌مریكا و ئه‌نجامدانی چالاكی كلتووری له هه‌موو بواره‌كاندا، له ساڵی 1993دا كۆمه‌ڵه‌ی موسوڵمانانی ئه‌مریكا (MAS) دامه‌زرێندرا، كه ئه‌مڕۆ له ئه‌مریكادا زیاتر له 50 نووسینگه‌ی هه‌یه.