Mohammed Baqi Hussein
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
گۆڕانكاری له بیرۆكراتهكانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا ده‌كرێت كه به‌ر له هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن فه‌تۆوه، زۆرینه‌یان له كه‌سانی خاوه‌ن پله‌ی سه‌ربازی پێكهاتبوو.
دوای هه‌وڵی كوده‌تا وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا ده‌ستی به ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری كردووه و به‌ره‌و به سڤیل بوون ده‌ڕوات. وه‌زاره‌ته‌كه له‌پلانیدایه ده‌ست به كارپێكردنی سیستمی سڤیل - سه‌ربازی بكات و له دواین هه‌نگاودا راوێژكارێك و حه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوێی دامه‌زراند كه سیانیان سڤیلن.
بڕیاری دامه‌زراندنه‌كان دوای بڵاوكرانه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و كاری پێده‌كرێت.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، فكری ئشك له روونكردنهویهكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرنی وه‌ك وڵاتانی خۆرئاوا دیزاینكردووهتهوه.
ئشك رایگه‌یاند ئیدی سڤیل و سه‌رباز پێكه‌وه كارده‌كه‌ن. وكاره‌كانمان به‌رده‌وامه و ده‌مانه‌وێت سه‌دا 60ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بكه‌ینه سڤیل و سه‌دا 40یشی سهربازیبێت".