Zafer Fatih Beyaz
22 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمیر زێلێنسكی ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بڕیاره‌كه‌ی رووسیا بۆ ناسینی به‌ناو كۆماره‌كانی دۆنێتسك و لوهانسك تاوتوێ كراوه.
له میان ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ئه‌ردۆغان له دووه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌فریقا له وڵاتی سه‌نیگال ئه‌نجامیداوه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له نزیكه‌وه چاودێریی پێشهاته‌كانی دۆنباس و بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی رووسیای كردووه.
ئه‌ردۆغان تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا له‌رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاندووه و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ناسینی ئه‌و به‌ناو كۆمارانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتینه‌وه، مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه‌ش كردووه، دژی هه‌ر بڕیارێكن كه یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا بكاته ئامانج و به‌پێویستی زانیوه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌دا سوود له سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ته دیپلۆماتییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌ربگیرێت.