Günay Nuh,Abdullah Söylemez,Cüneyt Çelik
22 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2022
ئەردەخان - AA
کەشوهەوای سارد و تەمومژ لە ئەردەخان، ئاگری و قەرس کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
لە ئەردەخان بەهۆی سەرماوە، درەخت و گژوگیا زوقمیان گرتووە و تەمومژێکی چڕ لە نزیک رووباری کورا دروست بووە.
- ئاگری
لە ئاگری بەهۆی کاریگەری سەرماوە درەخت و گژوگیا بە زوقم داپۆشران. بەهۆی ئەو تەمومژەی شارەکەی گرتووەتەوە مەودای بینین کەم بووەتەوە، ئەمەش کێشەی بۆ ھاتوچۆی شوفێران دروست کردووە.
- قەرس
لە قەرس-یش کاریگەری سەرما بەردەوامیی هەیە.
ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان لەو سەرما سەختە، بە خیوەت و بەتانی دایانپۆشین.
تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ پاککردنەوەی کۆڵان و شەقامەکان لە بەفر و شەختە.