Bilgin S. Şaşmaz,Muhammet Ali Kemal
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
شیکاگۆ - AA
سەرمای لە رادەبەدەری دوای ئەو شەپۆلە بەفربارینەی باکووری خۆرهەڵاتی ئەمریکای گرتەوە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی رۆژانە داناوە.
لەدوای ئەو بەفرەی کە بەرلە کریسمس باری، پلەی گەرما لە شیکاگۆ گەیشتووەتە ٢٠ پلە ژێر سفر و تەواوی ژیانی لەناوچەکە وەستاندووە. گەورەترین شەقامی شارەکە چۆڵە و بەو هۆیەشەوە چەندین چالاکی کە پێشوەخت پلانی بۆ دانرابوو، هەڵوەشاوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە کەشوهەوای نالەبار بووەتە هۆی دواخستنی گەشتی فرۆکەکان، هەردوو رووباڕی شیکاگۆ و میشیگان بەستوونی و تیمەکانی شارەوانی لەهەوڵی تواندنەوەی سەهۆڵی رووبارەکەدان.
هاووڵاتیان بەتانی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکەن کە بێ ماڵن و هەندێکیان دەرگای ماڵەکانیان بەڕوویاندا دەکەنەوە.
هاوکات ئەو تەمەی لەسەر ئاوی رووبار و دەریاچەکانی شارەکە بەهۆی سەرماوسۆڵەوە دروست بووە، دیمەنێکی سەرنجراکێشی داوەتە ناوچەکە.