Zana Natık Kerem
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
نێجیریا ــ AA
سوپای نێجیریا رایگەیاند، ٩٥٠ چەكداری بۆكۆ حەرام خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووەتەوە.
لە روونكردنەوەیەكدا، جێگری بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای نێجیریا، ئۆنیما نەواشۆكو ئاماژەی بەوەداوە كە ٧٠٠ چەكداری بۆكۆ حەرام لە ناوچەی مونگۆنۆ سەربە ویلایەتی بۆڕنۆ باكووری رۆژهەڵاتی وڵات لەگەڵ ٢٥٠ چەكداری دیكە لە ناوچەی دەریاچەی چاد خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەكانی نێجیریا كردووەتەوە.
ئۆنیما نەواشۆكو روونی كردووەتەو، خۆ رادەستكردنەوەی ئەو چەكدارانەی بۆكۆ حەرام، دوای ژمارەیەك ئۆپەراسیۆنی سەربازی هات كە دژ بە گرووپەكە لە ویلایەتی بۆڕنۆ ئەنجامداربوو.
ناوبراو ئاماژەی بەوە ماوەیە نەداوە كە ئەو چەكدارانی بۆكۆ حەرام خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەكانی نێجیریا كردووەتەوە.