Mohammed Baqi Hussein
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
1389 كارمه‌ندی سه‌ربازیی به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی تیرۆرستی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی، له سوپای توركیا ده‌ركران.
له‌نێو ئه‌وانه‌ی له ئه‌ركه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، یاریده‌ده‌ری ئه‌ردۆغان عه‌مید عه‌لی یازیجی، ئه‌فسه‌ری فه‌رمانه‌كانی خولوسی ئاكاری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، راوێژكاری ئاكار موقه‌ده‌م له‌ڤه‌نت تور‌كان، سكرتێری پێشووی ئاكار عه‌مید ئۆرهان یكڵكان، موقه‌ده‌م ره‌مه‌زان گۆزێل و سكرتێری تایبه‌تی ئاكار موقه‌ده‌م حوسه‌ین هاكان ئۆجال، سكرتێری تایبه‌تی وه‌زیری به‌رگری موقه‌ده‌م ته‌وفیق گۆك، فه‌رمانده‌ی پێشووی جه‌ندرمه جه‌نه‌راڵ گالیپ مه‌ندی و سكرتێره تایبه‌ته‌كه‌ی بوونیان هه‌یه.
له ریزه‌كانی فه‌رمانده‌یی هێزه تایبه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیاش زیاتر له 100 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی پله‌دار ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له فه‌رمانده‌یی گشتیی جهندرمهشدا 1196 كه‌س كه نۆ جهنهراڵیان تێدایه له‌ئه‌ركه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
پێشتریش هه‌ر به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندییان به فهتحوڵاچییهكانهوه له فه‌رمانده‌یی هێزی وشكانیی سوپا 87 جه‌نه‌راڵ، 982 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی پله‌دار و له فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی 32 ئه‌میراڵ، 121 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی پله‌دار و له فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی‌دا 30 جه‌نه‌راڵ، 431 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی پله‌دار دوورخرابوونه‌وه.