Hemın Othman Mohammed
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
له شارۆچكه‌ی ئایڤاچكی سه‌ربه پارێزگای چاناكکالهی توركیا، ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر كه هه‌وڵیان ده‌دا به رێگه‌ی نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه بۆ دوورگه‌ی میدیلی یۆنان و به‌له‌مه‌كه‌یان مه‌ترسی نقومبوونی له‌سه‌ر بوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریاوه رزگار كران.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، 22 كه‌سی به ره‌گه‌ز سووری له كه‌نار ده‌ریای گوندی ئهحمهدچهوه به به‌له‌مێكی بێ كه‌ڵك روویان له ده‌ریای ئیجه كردووه.
به‌له‌مه‌كه كه ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیشی هه‌لگرتبوو، دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته ده‌ریاوه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی نقومبوون ده‌بێته‌وه، له‌م نێوه‌نده‌دا په‌نابه‌ره‌كان په‌یوه‌ندی به ئاسایشی كه‌نار ده‌ریای توركیاوه ده‌كه‌ن و داوای هاوكاری ده‌كه‌ن.
پاش كه‌مێك تیمی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا به‌ده‌م داواكاری په‌نابه‌ره‌كانه‌وه ده‌چێت و ده‌یانگوازێته‌وه بۆ شاره‌وانی كوچوك كویو.
دوای وه‌رگرتنی گوتەکانیان، خواردن و خواردنه‌وه به‌سه‌ر په‌نابه‌ره‌كاندا دابه‌شكرا.