Hemın Othman Mohammed
19 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2016
له مه‌یدانی ته‌قسیمی شاری ئیستانبوڵ، هه‌وڵی كوده‌تای رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی پرۆتێستۆ كرا.
هاووڵاتییانی شاری ئیستانبوڵ له كاته‌كانی ئێواره‌وه روویان له مه‌یدانی ته‌قسیم كرد و به هوتاف كێشان كاردانه‌وه‌یان دژ به هه‌وڵی كوده‌تاكه نیشاندا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی توركیا، ئەحمەد داودئۆغڵو گوتارێكی پێشكه‌ش به خۆپیشانده‌ران كرد و باسی له‌وه كرد كه دانیشتوانی ئیستانبوڵ به‌رگرییه‌كی مه‌زنیان دژبه هه‌وڵی كوده‌تاكه نیشانداوه و گوتی: "ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له، هێرشیان كرده سه‌ر په‌رله‌مان، هێرشیان كرده سه‌ر پیرۆزییه‌كانمان و ئیراده‌مان. با بزانن هه‌ر سزایه‌ك وه‌رگرن كه‌مه. ئه‌وانه حه‌قی وه‌رگرتنی قورسترین سزان. چونكه ئه‌م خاكه زۆر ناپاكی بینی، زۆر دوژمنی بینی، به‌ڵام ئه‌م نیشتمانه ناپاكانێكی نه‌بینی به چه‌كی ئه‌م گه‌له په‌رله‌مان بۆردومان بكه‌ن".
داودئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه شه‌هیدانی چاناكاله چه‌نده ئازیزن، ئه‌و كه‌سانه‌شی له پێناو دیموكراسی له مه‌یدانه‌كاندا له‌لایه‌ن كوده‌تاچییه‌كانه‌وه شەهیدکران هێنده ئازیزن و گوتی: "ئه‌مڕۆ ئیدی ئێمه مسته‌كۆڵه‌یه‌كی پۆڵاینین. به تورك، كورد، سوننه، عه‌له‌ویه‌وه یه‌ك مستهكۆڵهین. یه‌ك دڵین، یه‌ك عهقڵیهتین".