Mohammed Baqi Hussein
19 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2016
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی بریتانیا، تێرێسا مای ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه وه‌رگیراوه، مای ئیدانه‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی توركیای كردووه و رایگه‌یاندووه، پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراو ده‌كات.
مای ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له سیستمه دیموكراسییه‌كاندا كوده‌تا جێگای نابێته‌وه و پیرۆزبایی له سهركۆمار و گه‌لی توركیای كردووه كه بوێرانه رووبه‌ڕووی كوده‌تاكه وه‌ستانه‌وه.