Sangar Hamad Azeez
19 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵڵاچی گوتی: "هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەوان و داعش و پەکەکە نییە بەڵام ئێمە لە بەرامبەر ئەوان هیچ بەزەییەکمان نابێت".
لەمیانی گوتارێکیدا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە دژی کودەتا سەربازییەکەی تورکیا لە گۆڕەپانی کزڵای لە ئەنقەرە کۆبوونەتەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: "رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی رێکخراوێکە کە هەوڵی لەناوبردنی ئیرادەی گەل و حکوومەت دەدات، هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەوان و داعش و پەکەکە نییە بەڵام ئێمە لە بەرامبەر ئەوان هیچ بەزەییەکمان نابێت".
ناوبراو جەختیشی کردەوە لەوەی کە "تورکیا لە ئێستادا لە هەمووکاتێک زیاتر پێویستی بە تەبایی و یەکگرتوویی چینەکان هەیە".