Sangar Hamad Azeez
19 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2016
لە ئاکامی پەلامارێکی چەکدارییدا بۆسەر خاڵێکی پشکنین لە شارۆچکەی ماچکۆی سەر بە پارێزگای ترابزۆن لە تورکیا، دوو پۆلیس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
سەبارەت بە رووداوەکەش پارێزگاری ترابزۆن رایگەیاند: "ئەمڕۆ ١٩ی تەمووزی ٢٠١٦ سەعات ٨:٣٠ خولەک ژمارەیەک تیرۆریست هەڵیانکوتایە سەر خاڵێکی پشکنینی شارۆچکەی ماچکۆی سەربە پارێزگای ترابزۆن و بەهۆیەوە دوو پۆلیس شەهید بوون پێنج پۆلیس و هاووڵاتییەکیش بریندار بوون".
هەر لەو راگەیەنراوەدا هاتووە کە بەمەبەستی دەستگیرکردنی تیرۆریستەکان ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ناوچەکە دەستیپێکردووە.