Sangar Hamad Azeez
28 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2015
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئیفکان ئاڵا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی دیاربەکر ٤ لێکۆلەرەوەی راسپارد و رایگەیاند: "بە دڵنیاییەوە وەڵامێکمان بۆ رووداوەکە دەبێت، ئەو پەلامارە بۆسەر برایەتی و تەبایی گەلەکەمان بوو".
هەر یەک لە وەزیری ناوخۆی تورکیا ئیفکان ئاڵا و وەزیری داد بەکیر بۆزداغ لە بینای وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیان دەربارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی دیاربەکر دا.
ئیفکان ئاڵا گوتی: "ئەمڕۆ سەعات ١١ی بەیانی لە نێو ئۆتۆمبێلێک دەسترێژی گولە کرایە سەر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەرپرسی ژوری پارێزەران".
ناوبراو گوتی: "لە ئاکامی رووداوەکەش کارمەندێکی پۆلیس گیانی لەدەست دا و دوو کارمەندی دیکەش بریندار بوون هەروەها لەکاتی پێکدادانەکاندا بەرپرسی ژوری پارێزەرانی دیاربەکر تاهیر ئەلچی گیانی لەدەست دا".
وەزیری ناوخۆی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی تاهیر ئەلچی و کارمەندە پۆلیسکە کرد و هەروەها هاوخەمی خۆشی ئاراستەی سەندیکای پارێزەران کرد.
ئیفکان ئاڵا گوتی: "سەبارەت بە رووداوەکە ٤ لێکۆلەرەوەمان راسپاردووە تا بەوردی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن، بە دڵنیاییەوە وەڵامێکمان بۆ رووداوەکە دەبێت، ئەو پەلامارە بۆسەر برایەتی و تەبایی گەلەکەمان بوو".
ناوبراو تیشکی خستە سەرئەوەی کە بە وردی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە دەکەن و گوتی: "لە ئێستادا لەگەڵ نوێنەرانی سەندیکای پارێزەران و خانەوادەکانیان رێکارە یاساییەکانی پزیشکی داد سەبارەت بە تەرمی خوا لێخۆشبوان تاهیر ئەلچی و کارمەندە ئاسایشەکە بەڕێوەدەچێت، لە نزیکترین کاتدا هۆکار و ئەنجامدەرانی رووداوەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین".