Hemn Osman
28 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن، له رۆژنامه‌ی "ده‌یلی سه‌باح"دا وتارێكی له ژێر ناوی "جه‌نگی سووریا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-رووسیا" بڵاو كرده‌وه.
كاڵن، باسی له رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌ی رووسیه كرد كه كایه‌ی ئاسمانی توركیای به‌زاندبوو و گوتی: "ئه‌و رووداوه بووەته هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا - توركیا ئاڵۆزی تێ بكه‌وێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان له ده‌ست ده‌رنه‌چوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا - توركیا ئه‌وه‌نده قوڵن و خاوه‌نی ئابوورییه‌كی گرنگن كه ئه‌و ئاڵۆزییه تیپه‌ڕێنن.
كاڵن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ره‌خنه‌كانی خۆرئاوا، سهركۆمار ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا پوتیندا هه‌یه، ئه‌ردۆغان نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه خستووەته‌ڕوو و له دیمانهیهكیشیدا له كه‌ناڵی فرانس24 ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر بمانزانیبا فڕۆكه‌كه رووسیه، هه‌ڵوێستی جیاوازمان ده‌بوو.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا كاڵن، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باس له پشتیوانی توركیا بۆ داعش و كڕینی نه‌وته‌كه‌ی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌شێكن له كه‌مپینی ره‌ش كردن و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه. ئه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، تا ئیستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌یان به‌ده‌سته‌وه نییه. له‌بری ئه‌وه كه‌سانی بێ ناو و بابه‌تی نادیاریان كردووەته پاڵپشت بۆ بانگه‌شه‌كان. ئه‌وه‌ی به ته‌واوی لێی ئاگادارین ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سزاییان خستووەته سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی دیاری كرا‌و كه به‌ناوی رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه نه‌وت له داعش ده‌كڕن. له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌شدا بازرگانی سووری جۆرج حهسوانی، موده‌له‌ل خوری، خاوه‌نی بانگێكی سووری، بازرگانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی رووسی و سه‌رۆكی فیدراسیۆنی شه‌تره‌نجی جیهانی كیرسان لیومژینۆڤ بوونیان هه‌یه.
كاڵن، باسی له‌وه كرد كه له بابه‌تی چوونی جه‌نگاوه‌ره تیرۆریسته بیانییه‌كان بۆ سووریا، توركیا زیاتر له وڵاتانی دیكه هه‌وڵی خستووەته‌گه‌ڕ و گوتی: "توركیا، دوو هه‌زار و 500 گهومانلێكراوی تیرۆریستی سنوورداش كردووەته‌وه، هاتنه ناوه‌وه‌ی له‌سه‌ر 25 هه‌زار كه‌سی دیكه قه‌ده‌غه كردووه بۆ توركیا. سه‌دان كه‌سی به گومانی په‌یوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ داعشدا ده‌ستگیر كردووه. ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی لێوه دێن، له دوای په‌لاماره‌كانی سه‌ر پاریس رێوشوینه ئه‌منییه‌كانیان به‌رز كرده‌وه. بۆ به‌رگرتن له چوونی جه‌نگاوه‌ره تیرۆریستییه بیانیییهكان بۆ نێو داعش پێویسته رێكخستن و گۆڕینه‌وه‌ی هه‌واڵگری له‌نیوان وڵاتاندا هه‌بێت. چونكه هیچ وڵاتیك به ته‌نیا ناتوانێت له‌نێوان وڵاتان و ئه‌ودیو سنووره‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆر ببێته‌وه".