Ramal Abdullah
12 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2015
ئەنقەرە
وەزیری دارایی محەمەد شیمشەك، سەبارەت بەپێشهاتەكانی ئەم دواییەی توركیا وەڵامی پرسیارەكانی كەناڵی A Haber ی دایەوە.
سەبارەت بەپەلامارە تیرۆریستیەكەی ئەنقەرە شیمشەك گوتی: "ئەو پەلامارە كەلێنێكی گەورەی خستە ناو ئاشتی، ئارامی و دیموكراسی وڵات. تاكو ئێمە یەكبین و پێكەوە بین و پێكەوە تیرۆر ریسوا بكەین تیرۆر لەهەر كوێ بێت و هەر لایەنیكیش درووستی بكات، هەرگیزا و هەرگیز سەركەوتوو نابێت".
شیمشەك پێیوا بوو كە رێكخستنەوە لەچوارچێوەی قۆناغی چارەسەری سەركەوتوو دەبێت، بانگهێشتی پەكەكەش بۆ راپەڕین چیدی بێ بەرامبەر نابێت.
لەوەڵامی پرسیاری كە لەو بارودۆخەدا پێویستە چۆن هەڵسوكەوەت بكەین، وەزیری دارایی گوتی: "پێویستە ژیرانە مامەڵە بكەین. هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، هێشتا بابەتی بۆچی و چۆن گەرمە چاو لەیەك سووركردنەوە كارێكی نابەرپرسانەیە، بۆ نموونە ئەوەی هەدەپە دەیكات و دەوڵەت بەبكوژ ناوزەد دەكات".
گوتیشی: "تەقینەوەكەی ئەنقەرە بەشێوەیەكی كاتی كاریگەری دەخاتە سەر ورەمان، قوربانیمان هەیە بەڵام چاوەڕێ دەكەم بەشێوەیەكی درێژخایەن كاولكاری بەردەوام بێت. باوەشكردنەوە بۆ توندوتیژی لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات، كاریگەری زۆر قوڵ دەكاتە سەر ناوچەكە. چونكە لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات بەشێوەیەك لەخەیاڵی گەشەی ئابووری، وەبەرهێنان، خزمەتگوزاری و هیوا هەبوو. پەكەكە كاریگەری زۆر دەكاتە سەر ناوچەكە، گەشەیەكی خەیاڵی هەبوو. بەڵام ئێستا تەنها ترس و لەرز، تووندوتیژی، فشارخستنە سەر هەیە، سكاڵام بۆ دێت، كەس نایەوێت شت بەرۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات بفرۆشێت، كۆمپانیاكانی دڵنیایی نایانەوێت لەوێ كار بكەن. كەرتی گەشتیاریش راوەستاوە".