Muhammet Ali Kemal
12 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2015
ئیربید
له‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌و مه‌راسیمه‌ی که بۆ ئه‌و خوێندکارانه سازکرابوو بۆ په‌روه‌رده‌ی له‌به‌رکردنی قوڕئان، نه‌جار که یه‌کێکه له‌و ناوه دیارانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی زانستی باسی راڤه‌ی قوڕئان ده‌کات، وێڕای ئیدانه‌کردنی هێرشه تێرۆریستییه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره، گوتی: "تورکیا جێگه‌ی ئومێدی موسڵمانانه. به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا ده‌ژی و به‌به‌کارهێنانی ئامڕازه‌کان هه‌وڵی به‌ره‌وپێشچوون ده‌دات. بێ ئه‌وه‌ی سازش له به‌ها مه‌عنه‌وییه‌کان بکات له‌بابه‌تی گه‌شه‌پێدان دا له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه له ئابووریدا سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆمارکردووه".
- "پیلانگێڕی گه‌وره له دژی تورکیا ئه‌نجامدرا"
نه‌جار گوتی: "پیلانگێڕی گه‌وره له دژی تورکیا ئه‌نجامدرا. نزا ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا پارێزراو بێت له شه‌ڕی دوژمنانی ئیسلام و موسڵمانان. تورکیا خاوه‌نی سنوورێکی درێژه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپا که هیوای چاکه‌ی بۆ ناخوازن. تورکه‌کان زۆرینه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌یان فه‌تح کرد و ساڵانێکی درێژ لێره هه‌ژموونیان هه‌بوو. تورکه‌کان جیاوازییان له‌نیوان مرۆڤه‌کاندا نه‌کرد به‌وه‌ی کێ موسڵمانه و کێ موسڵمان نییه، مامه‌ڵه‌یه‌کی یه‌کسانی له‌گه‌ڵدا کردن".
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی رووسیا له سووریا، نه‌جار ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه که رێکه‌وتننامه‌ی سایکس بیکۆ ساڵی داهاتوو سه‌ده‌یه‌کی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت و گوتی: "به‌هۆی پیلانگێڕییه‌کانی خۆرئاواوه، جیهانی ئیسلامی تووشی دابه‌شبوونی زیاتر ده‌بێت و خۆیان بۆ پیرۆزکردنی ئه‌مه ئاماده ده‌که‌ن. له‌وه ده‌ترسن که جیهانی ئیسلامی یه‌کبگرێت و هۆشیار بێته‌وه. سه‌ره‌نجام چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌کرێت له‌سایه‌ی ئه‌و رێکهوتننامهیهوه جیهانی ئیسلامی تووشی له‌تبوون و دابەشبوونی زیاتر بێت".