Mohammed Baqi Hussein
03 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "توركیا میوانداری دوو ملیۆن و 700 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری و زیاتر له 150 هه‌زار پەنابەری عێراقی ده‌كات. دڵنیام پیرۆ هاوبه‌شی خه‌می په‌نابه‌رانی سووری ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته وه‌ك بابه‌تێكی جیهانی نیشان بدات".
دوای دیداری ئەردۆغان و سەركۆماری پیرۆ ئۆڵانتا هومالا و دیداری شاندەكان، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش بەسترا.
ئەردۆغان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند كە لەگەڵ هاوتاكەی باسیان لە پەیوەندییە بازرگانی و سیاسییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردوو و هەروەها بابەتەکانی ناوچەیی و جیهانییەكانیشیان تاوتوێ كردووە.
ئەردۆغان گوتی: "وەك دەزانن ئەو ناوچەیەی كە توركیای تێدا هەڵكەوتووە بە قۆناغێكی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت. قەیرانی سووریا بۆتە هۆی گەورەترین تراجیدیای مرۆیی دوای جەنگی جیهانی دووەم. 400 هەزار مرۆڤ بەدەستی لایەنگرانی رژێم و رێكخراوە تیرۆریستییەكانی وەك داعش كوژراون. هەزاران پەرستگا و كتێبخانە و شوێنی مێژوویی كە خاوەنی مێژوویەكی هەزاران ساڵن لەناوبران. 12 ملیۆن كەس ئاوارەبوون كە 5 ملیۆنیان لە دەرەوەن. توركیا میوانداری دوو ملیۆن و 700 هەزار پەنابەری سووری و زیاتر لە 150 هەزار پەنابەری عێراقی دەكات. دڵنیام پیرۆ هاوبەشی خەمی پەنابەرانی سووری دەكات و هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی ئەو بابەتە وەك بابەتێكی جیهانی نیشان بدات".