Hemın Othman Mohammed
11 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2016
له توركیادا دوو ملیۆن و 749 هه‌زار و 140 ئاواره‌ی سووری هه‌ن، كه بەهۆی جه‌نگی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵاتوون و له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی كاتیدا ده‌مێننه‌وه. له‌وانه‌ش 270 هه‌زار و 380یان له ناوه‌ندی په‌نابه‌ران ده‌مێننه‌وه و، دوو ملیۆن و 478 هه‌زار و 760یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه نیشته‌جێن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فه‌رمانگه‌ی كۆچی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، یەک ملیۆن و 462 هه‌زار و 761 كه‌س له په‌نابه‌ره سووریه‌كان پیاون كه 708 هه‌زار و 903یان له‌سه‌رو 19 ساڵیه‌وه‌ن، یەک ملیۆن و 286 هه‌زار و 379یان ژنن و 645 هه‌زار و 598یان له‌سه‌ر و 19 ساڵیه‌وه‌ن.
زۆرترین په‌نابه‌ری سووری كه له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی كاتیدا له توركیادا ده‌مێننه‌وه له پارێزگاكانی نزیك سنووری سووریا نیشته‌جێ بوون جگه له شاری ئیستانبوڵ.
شاری ئورفا میوانداری زۆرترین ئاواره‌ی سووری ده‌كات كه 401 هه‌زار و 68 په‌نابه‌ری تێدا نیشته‌جێیه، دوای ئه‌ویش ئیستانبوڵه كه 394 هه‌زار و 556 په‌نابه‌ری له‌خۆ گرتووه، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی نزیك سنووری سووریا ژماره‌ی په‌نابه‌ره سووریه‌كان به‌م شیوه‌یه‌یه: له هەتای 386 هه‌زار و 77، له عه‌نتاب 325 هه‌زار و 140، له كلیس 129هه‌زار و 211، له ماردین 97 هه‌زار و 759، له شرنەخ 14 هه‌زار و 839.
له‌و شارانه‌ی كه سنووریان له‌گه‌ڵ سووریادا نییه به‌ڵام له رووی جوگرافیاوه نزیكن ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ری سووری نیشته‌جێن، له‌وانه‌ش ئه‌ده‌نه 150 هه‌زار و 108، مێرسن 138 هه‌زار و 632 په‌نابه‌ری سووری تێدا نیشته‌جێن. له شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك بورسا 96 هه‌زار و 825، ئیزمیر 90 هه‌زار و 607 په‌نابه‌ری سووری ده‌ژین.
له‌و شارانه‌شی كه كه‌مترین په‌نابه‌ری سووری ده‌ژین بریتین له: تونجه‌لی، ئیغدر، سینۆپ، ئەردەخان، گیومیوشهانه، ئاتڤین، بایبورت و بارتن، كه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه‌ی تێیدا ده‌ژین كه‌متره له 100 هه‌زار.
ژماره‌ی په‌نابه‌ره سووریه‌كان له شاره‌كانی هه‌كاری، ئاگری، ئاكسارای، بۆڵ‌و، بینگۆل، مووش، تۆكات، به‌دلیس، كاستامۆنو، كرشههیر، ریزه، ئۆردو، ئه‌رزه‌ڕۆم، كرككاله، بیلێجیك، دوزجه، كارامان، زۆنگوڵداك، كوتاهیا، كارابوك، چانكری، ئه‌رزینجان، ئاماسیا، ئه‌نتاڵیا، گیره‌سون و قەرس له‌نێوان 100 بۆ هه‌زار په‌نابه‌ردایه.
دابه‌شكردنی په‌نابه‌ره سووریه‌كان به‌پێی ناوه‌نده‌كانی په‌نابه‌ران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه: ئورفا 109 هه‌زار و 936، عه‌نتاب 40 هه‌زار و 732، كلیس 33 هه‌زار و 541، كارامانماراش 18 هه‌زار و 450، هەتای 18 هه‌زار و 323، ماردین 12 هه‌زار و دوو، ئه‌ده‌نه 10 هه‌زار و 499، ئادیامان نۆ هه‌زار و 455، عوسمانیه نۆ هه‌زار و 447، مەڵاتیا حه‌وت هه‌زار و 955.