Mohammed Baqi Hussein
11 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2016
١٢ دۆسیه سهبارهت به ههڵگرتنی پارێزبەندی پهرلهمانتاران كه هاوسهرۆكی ههدهپه سهڵاحهددین دهمیرتاش-یشیان تێدایه، پێشكهشی پهرلهمانی توركیا كرا.
لەكاتێكدا كارەكانی ئاكپارتی سەبارەت بە گۆڕانكاریی دەستووری لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی ئەو پەرلەمانتارانەوە بەردەوامە، پێشكەشكردنی دۆسیەی نوێ بە پەرلەمانیش درێژەی هەیە.
دۆسیەی هەڵگرتنی پارێزبەندی هەریەك لە هاوسەرۆكی هەدەپە سەڵاحەددین دەمیرتاش، پەرلەمانتارانی هەدەپە ئیمام تاشچیێر، نورسێل ئایدۆغان و فەرهاد ئێنجو، لەگەڵ پەرلەمانتارانی جەهەپە فیكری ساغڵار و جەمال ئۆكان یوكسێل، پێشكەشی پەرلەمانی توركیا كرا.
پێنج لەو دۆسیانەی گەیشتۆتە پەرلەمان سەبارەت بە دەمیرتاشن و بەم جۆرە ناوبراو خاوەنی زۆرترین دۆسیەیە لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی.
بەمجۆرە ژمارەی ئەو دۆسیانەی سەبارەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندی نێردراونەتە پەرلەمانی توركیا گەیشتە ٥٦٢ دۆسیە. ٤٤ لە دۆسیەكان سەبارەت بە پەرلەمانتارانی ئاكپارتی، ١٧٠ جەهەپە، ٣٢٨ هەدەپە ، ١٦ مەهەپە و ٥یان سەربارەت بە پەرلەمانتاری سەربەخۆ ئایلین نازلیاكایە.
ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی دۆسیەكانیان سەبارەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندییەكانیان گەیشتۆتە پەرلەمان ١٢٩ پەرلەمانتارە. ٢٥ لەو پەرلەمانتارانە ئاك پارتی، ٥١جەهەپە، ٤٥ هەدەپە، ٧ مەهەپەیە و پەرلەمانتارێكی سەربەخۆشیان تێدایە.