چاوش‌ئۆغڵو: "له‌نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی پێكیانهێناوه، په‌كه‌كه هه‌یه"
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی پێكیانهێناوه، په‌كه‌كه هه‌یه. ئه‌گه‌ر بڵێن هه‌ده‌په پارتێكی شه‌رعییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوپه‌یمانێتیمان ئه‌نجامداوه، ئه‌مه فریایان ناكه‌وێت".
Antalya
ئه‌نتاڵیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، له‌رابردوودا ده‌نگده‌رانی جه‌هه‌په نائارام بوون و گوتی، "چونكه ئه‌مڕۆ له‌نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی پێكیانهێناوه، په‌كه‌كه هه‌یه. ئه‌گه‌ر بڵێن هه‌ده‌په پارتێكی شه‌رعییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوپه‌یمانێتیمان ئه‌نجامداوه، ئه‌مه فریایان ناكه‌وێت".چاوش‌ئۆغڵو له‌میانه‌ی دیدار و سه‌ردانه‌كانیدا له ئه‌نتاڵیا، به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئێلماڵیی ئاك پارتیدا كرد.
ناوبراو رایگه‌یاند، له‌ڕابردوودا ده‌نگده‌رانی جه‌هه‌په نائارام بوون و گوتی، "چونكه ئه‌مڕۆ له‌نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی پێكیانهێناوه، په‌كه‌كه هه‌یه. ئه‌گه‌ر بڵێن هه‌ده‌په پارتێكی شه‌رعییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوپه‌یمانێتیمان ئه‌نجامداوه، ئه‌مه فریایان ناكه‌وێت. توركیا وڵاتێكی ئازاده. وڵاتێكی دیموكراسییه. هه‌مووان ده‌توانن پارتی سیاسی دابمه‌زرێنن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌نێو ئه‌و پارته‌دان، سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانیان و هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره‌كانیان، باجی ئه‌وه‌یان دا كه چه‌كیان بۆ په‌كه‌كه ده‌برد. ئێستا دادگایی ده‌كرێن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانیان ئه‌و پاره‌ی له ده‌وڵه‌ت وه‌ریانده‌گرت و ئه‌و باجه‌ی گه‌ل ده‌یدا، ده‌یانگواسته‌وه بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه. ئه‌وه‌ی پێویست بوو ئه‌نجامدرا. ئێستا ئه‌و پارته، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه مۆڵه‌تیان نه‌دات، ناتوانن هه‌نگاوێك بنێن. تیرۆریستانی نێو په‌كه‌كه، پشتیوانیی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ده‌كه‌ن. له‌نێو ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌دا په‌كه‌كه هه‌یه. ئه‌وه‌ی نیشتمان و گه‌لی خۆشبوێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌نگ به جه‌هه‌په و پارته‌كانی دیكه ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یان پێ قبوڵناكرێت. ده‌بینین برایانمان له جه‌هه‌په، بیر له‌مانه ده‌كه‌نه‌وه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن