İsmail Çimen,Hemın Othman Mohammed
11 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نێودەوڵەتی په‌رله‌مانه‌كان، گابریێلا كویڤاس بارۆن و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه كه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا بوڵدان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و دڵخۆشی خۆی نیشاندا بهپێشوازكردن لە شاندنی یه‌كێتیی نێودەوڵەتی په‌رله‌مانه‌كان له فراكسیۆنه‌كه‌یاندا.
بوڵدان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زۆر په‌رله‌مانتار له گرتووخانه‌كان به‌ند كراون و دۆسیه‌ی ژمارەیەک په‌رله‌مانتاری دیكه درێژه‌ی هه‌یه و گوتی: "له سه‌رده‌مێكدا كه فشارێكی هێنده چڕ له‌سه‌ر سیاسه‌تی دیموكراسی هه‌یه كێشهكانانتان له‌گه‌ڵ به‌ش ده‌كه‌ین. ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه وه‌ك هه‌ده‌په له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له توركیا پهیڕەمان كردووه رووبه‌ڕووی زۆر كێشه بووینه‌ته‌وه و به‌بێ ترس خه‌باتمان دژ به‌و كێشانهكردووه".
لای خۆیه‌وه بارۆن سوپاسی شاندی هه‌ده‌په‌ی کرد بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه و گوتی: "له ئیستادا لیژنه‌كه كاری زۆر گرنگ ده‌كات بۆ باشتر شیكاركردنی هه‌ر یه‌ك له‌و دۆسیانه‌ی له‌به‌رده‌میدان و بڕیاردانی باشتر له‌باره‌ی هه‌ریه‌كه‌یانه‌وه. گفتوگۆكردنی ئه‌م بابه‌تانه له جنێڤ له‌گه‌ڵ هاتن بۆ توركیا و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ و بینینی راستییه‌كان له نزیكه‌وه هه‌مان شت نین. یه‌كێتیی نێودەوڵەتی په‌رله‌مانه‌كان نزیكه‌ی 130 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ به‌رگریكردن له دیموكراسی دامه‌زراوه و له دڵی دیموكراسی پهرلهمانهكاندایه".