Sinan Uslu
18 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2016
له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا و به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایش‌دا، 22 پارێزگاری ناوچه‌كانی خۆرهه‌لات و باشووری خۆرهه‌لاتی تورکیا، سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌یان كرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، پارێزگاری هەریەک لە پارێزگاکانی ئادیامان، ئاگری، ئارداهان، باتمان، به‌دلیس، بینگۆل، دیاربه‌كر، ئه‌لعه‌زیز، عه‌نتاب، هه‌كاری، ئیغدر، قەرس، مەراش، كلیس، ماڵاتیا، ماردین، مووش، سێرت، ئورفا، شڕنەخ، تونجه‌لی و وانی بانگێشتی ئه‌نقه‌ره كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، باس له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كرێت، كه به پێداگرییه‌وه له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵاتی تورکیا درێژه‌ی هه‌یه.
هەروەها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی باس له هۆكارەکانی بوونی په‌كه‌كه و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كێشه ئه‌منییه‌كان و بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی داخراو بەڕووی میدیاکاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به گوتاری وه‌زیری ناوخۆی توركیا، دەستپێده‌كات.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له؛ جێگری وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سه‌باحه‌دین ئۆزتورك، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، موحته‌ره‌م ئینجه، فه‌رمانده‌ی گشتیی جه‌ندرمه، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایش، سه‌لامی ئاڵتنۆك و ژمارەیەک لە به‌رپرسە ئەمنییەکانی دیكه بهشداریدهكهن.