Hemın Othman Mohammed
13 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2016
تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا، هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باكووری سووریا، كه ئاماده‌باشیان دەکرد بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی توركیا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه پێكهاتبوون له ئۆتۆمبێلێك كه مووشه‌كی كاتیۆشای له‌سه‌ر جێگیركرابوو، له‌گه‌ڵ دوو بینا و دوو سه‌كۆی هه‌ڵدانی هاوه‌ن كه له ئاماده‌باشیدا بوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی توركیا.
هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشیان كرده سه‌ر ناوچەی توغالی.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان، له هێرشی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یماناندا، پێنج تیرۆریستی داعش كوژراون، چه‌ند ئامانجێكیش له‌ناوبراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كۆنترۆڵی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی حامزاتی باشووری كافراحیان كرد، كه له ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا بوون.