Muhammet Ali Kemal
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
ناوەندی بەرگری شارستانی لە ناحیەی کەفر حەمرای باکووری حەلەب، لەئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای رووسیا، وێران بووە.
یەکێک لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی بەناوی ئەحمەد حسێن لە لێدوانێکدا سەبارەت بە بابەتەکە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە سووپای رووسیا دوێنێ شەو دوو هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندی بەرگری شارستانی لە ناحیەی کەفر حەمرای سەر بە پارێزگای حەلەب".
حسێن باسی لەوە کردووە لە ئەنجامی هێرشەکاندا ناوەندەکە بەتەواوەتی وێران بووە و ئامێرەکانی ناوی تێکشکاون، دوو کارمەندی ناوەندەکەش بریندار بوون، راشیگەیاند: ''هەرچییەک دەبێت با ببێت، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر کارەکانمان''.
پێشتریش لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە سوپای رووسیا بۆ سەر ناوەندی بەرگری شارستانی لە شارۆچکەی عەتاریبی سەر بە حەلەب، زیانێکی زۆر بەر ناوەندەکە کەوتبوو.