Mustafa M. M. Haboush
11 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2023
غەززە – AA
باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا و لە ئاکامدا، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژران و برینداربوون کە لەنێویاندا ئافرەت و منداڵ ھەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی زەوایدە ڕۆژئاوای کەمپی نوسەیرات ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.
ھاوکات شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند، باڵەخانەکە لە پێنج نھۆم پیکھاتووە و ٦٠ فەڵەستینی تیایدا نیشتەجیبوون لەنێویاندا ئاوارەکانی شاری غەززە.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان بەھۆی بۆردومانەکەوە، باڵەخانەکە ڕووخاوە و ژمارەیەک فەڵەستینی کوژراون و برینداربوون.
ھەر لەبارەیەوە ژمارەیەک سەرچاوەی تەندروستی فەڵەستین بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە قوربانیانی بۆردومانەکە، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەھیدانی ئەقسا لە شاری دیر بەلح ناوەڕاستی کەرتی غەززە.
ئاماژەیان بەوەیشداوە کە لە نیو قوربانییەکاندا، ژمارەیەک ئافرەت و منداڵ ھەن.