غەززە
دوای ڕێپێوان و کۆبوونەوەیان لەناو مەیدانی سێرایا، بەمۆمەکانی دەستیانەوە دەستیان بە یاری و خوێندنی وانەکانیان کرد.
عەلی ئەلتورک بەناوی گشت منداڵانی خۆپیشاندەرەوە قسەی کرد و گوتی: "کەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەنگمان دەبیستێ, کەی دنیا دێتە وەڵام لەسەرئێمە. بانگھێشتی ھەموو دینا دەکەم غەززە لەدەست ئابڵوقەی ئیسرائیڵ ڕزگار بکەن."
ئەلتورک ئاشکرای کرد کە ئەوان خوازیارن وەک منداڵانی تری جیھان بژین. زۆرێک لە منداڵان دروشمی بەبێ کارەبا و سوتەمەنی و دەرمان ئێمە لە مەترسیداین بەرزکردبۆوە.
دوای ئەوەی ھێزەکانی سوپا لە میسر دەستی گرت بەسەر دەسەڵاتدا، تەنیا دەرگەی شاری غەززە کە تونێلێک بوو ڕوخێنرا و بەم ھۆیەشەوە کێشەی سوتەمەنی لە غەززە دەستی پێکرد و تەنیا یەک ناوەندی بەرھەمھێنانی کارەبا ھەبوو ئەویش لە ئێستادا بە ھۆی کەمی سوتەمەنی ناتوانێن وەک پێویست کارەبا بەرھەم بھێنێ.