غەززە
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە راگەیەنراوێكیدا داوا لە وڵاتانی ئەندام لە كۆمكاری عەرەبی دەكات كە بكەونە خۆ بۆ رزگار كردنی ئاوارە فەلەستینیەكانی ناو كەمپی یەرمووك لە سووریا، كە ئێستا لە دۆخێكی تەواو دژواردان.
حەماس لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها داواشی كردەوە كەدەبێت هەوڵی تەواو بدرێت، تاكو شەڕوپێكدادانەكان لە كەمپەكە دوور بخرێنەوە.
ماوەی سێ ساڵە كەمپی یەرمووك كەدەكەوێتە باشووری شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە گەمارۆ دراوەوە و هەفتەی رابردووش، رێكخەرێكی سەر بە بزووتنەوەی حەماس تیرۆر كرا و دواتر شەرێكی قورس لە نێوان هێزەكانی ئەكناف بەیتولمەقدس و چەكدارانی داعش روویدا.
بەر لە شەڕی نێوخۆیی سووریا ٩٥٠ هەزار ئاوارەی فەلەستینی لەناو كەمپی یەرمووكدا دەژیان و لە ئێستادا ئەو ژمارەیە دابەزیوە بۆ ١٨ هەزار كەس.