غەززە
خاڵی سنوری رهفهح بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕووی عەمرەكاراندا کرایەوە.
لهمباره ماهیر ئەبو سوبحی بەڕێوەبەری ئیدارەی گومرگی خاڵە سنوریەکانی غەززە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژاسنی ئانادوڵو ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی میسر خاڵی سنوری رەفهحیان بۆ ماوهی دوو رۆژ بەڕووی ٨٠٠ عومرەكاردا کردۆتەوە.
ئەبو سوبحی ئاماژەی بەوەدا کە ماوەیەک لەمەوپێش کۆمەڵێک جەزائیری و چەندین قافڵەی هاریکاری بۆ غەززە هاتونەتە سەر خاڵە سنوریەکە و ئێستا چاوەڕوانی ڕێگەپێدانیان بۆپەڕینەوەی ئهو هاوكاریانهین و باسی لەوە کرد بە هەزاران فەڵەستینی پێویستیان بە سەردانی دەرەوەی ووڵاتە بۆ چارەسەریی و چاوەڕێی ڕێگەپێدانیان دەکەن، بهڵام کە هێشتا بەرپرسانی میسری لەوبارەیەوە وەڵامیان نەداونەتەوە.
میسڕ لە دوای کودەتاکەی ٣ ی تەمووزی ٢٠١٣ ەوە خالی سنوری رەفهحی داخست و تەنیا لە هەندێ دۆخی تایبەتدا دهكرێتهوه.
بەهۆی ئابڵوقەی ئیسرائیل خاڵی سنوری رهفهح تاقه دەرگای فەڵيستینیەکانە بهرووی دهرهوه كه دهكهوێته نێوان غهززه و وڵاتی میسر.