بنغازی
دوێنێ لە شاری بنغازی لە رۆژھەڵاتی لیبیا شەڕ و پێکدادانی سەربازی دەستی پێکرد و ھێشتا بەردەوامە، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا ٧٥ کەس کوژراون.
لهمباره بەڕێوەبەری بەشی دارایی و کارگێڕی وەزارەتی تەندروستی لیبیا عەبدوڵلا فەیتوری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تیمە چەکدارییەکانی سەر بە خەلیفە ھافتار دوێنێ لە شاری بنغازی ھێرشیان کردۆتە سەر بەتالیۆنێکی سوپا و شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھەردوولادا روویداوە، ئەو شەڕە ھێشتا بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە ٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤١ کەسی دیکە بریندار بوونە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان ههیه. بە پێی ئەو زانیارییانەیش لە لایەن کاربەدەستانی نەخۆشخانەی بنغازییەوە بەدەست گەیشتوونە تا ئێستا ٥٦ جەنازە و ١٢ بریندار روانەی ناوەندی پزشکی بنغازی، دوو جەنازە و ٣٤ بریندار روانەی نەخۆشخانەی گالا، ھەشت جەنازە و ٧٩ بریندار روانەی نەخۆشخانەی پرایریە و چوار جەنازە و دوو بریندار روانەی نەخۆشخانەی سەلۆوک و چوار جەنازە و ١٤ برینداری دیکە روانەی نەخۆشخانەی ئابیار کراون."
ھەر ھەمان سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کرد کە دوێنێش ٤٦ کەس کوژران و ١٣٦ کەسی دیکە بریندار بوونە.