ئەسینا
بەیانی ئەمڕۆ سەعات حەفت پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنە ھەرێمییەکان لە یونان دەستی پێکرد.
بە پێی ئامارەکان لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا نۆ ملیۆن و ٧٣٣ ھەزار كهس مافی دهنگدانیان ههیه كه ٢٢ ھەزار و ٥٠٠ سندوق تهرخانكراون.
بڕیارەی سەعات حەوتی ئێوارە کۆتایی بە پڕۆسەی دەنگدان بێ.
لە ھەڵبژاردنە ھەرێمییەکاندا کە سەرۆکی ١٣ ناوچە و ٣٢٥ سەرۆک شارەوانی و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییەکان ھەڵدەبژێردرێن، چاوەڕوان دەکرێ لە رۆژئاوای تراقییەدا سێ تورک وەکو سەرۆک شارەوانی ھەڵبژێردرێن. لەو ناوچانەی کە پاڵێوراوی تورک بۆ سەرۆک شارەوانییەکان نییە، چەند پاڵێوراوێکی تورك بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکان لە نێو لیستەکاندا ناویان ههیه.