Abdullah Shukur
10 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2015
غەززە
لە دوای کوشتنی دوو گەنجی فەڵەستینی لە لایەن سەربازانی ئیسرائیلی، ئەمڕۆ بە رێوڕەسمێک بەخاکسپێنران.
ھاوکات دەیان ھاوڵاتی فەڵەستینی بەشداریان لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی گەنجێکی فەڵەستینی تەمەن ١٥ ساڵ، بەناوی محەمەد ئەلرەغەب کرد کە لە لایەن سەربازانی ئیسرائیلی لە شاری خان یونس کوژرا بوو.
لە لایەکی دیکەش گەنجێکی فەڵەستینی تەمەن ٢١ ساڵ بەناوی شادی دەولە لە شاری غەززە بە رێوڕەسمێک بەخاکسپێنرا.
جێگەی باسە ھاوڵاتیانی فەڵەستینی بە مەبەستی پرۆتێستۆکردنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەناری رۆژئاو و قودس لەسەر سنووری غەززە و ئیسرائیل کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. بەم پێیەش سەربازانی ئیسرائیلی بە گوللەی راستی و پلاستیکی وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە و بەم ھۆیەوەش شەش فەڵەستینی کوژران و ٦٠ کەسیش برینداربوون.