Rewa Mahmut Hasan
15 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
دووهەمین کاروانی کەسانی مەدەنی لە حەلەبی رۆژهەڵاتی گەمارۆدراوی میلیشیا شیعەکانی ژێر فەرماندەیی ئێران و رژێمی سووریا گەیشتنە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن و دەرەوەی حەلەبی رۆژئاوا. لە ئێستادا ژمارەی ئەوکەسانەی گواستراونەتەوە لە کەسانی مەدەنی و ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن گەیشتۆتە ٢ هەزار و ٢٨٤ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی کەدەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ١٦ پاس، ٥ ئۆتۆمبێلی مانگی سووری تایبەتی سووریا، ١١ پاسی بچوک لە حەلەبی رۆژهەڵاتەوە دەرچوون و لەخاڵی پشکنینی ناوچەی راموسەی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئەسەد تێپەربوون. دواتر گەیشتوونەتە ناوچەی راشیدین وناوچەی حەلەبی رۆژئاوای ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن.
لە کاروانی دووهەمدا هەزار و ١٩٨ کەس گواستراونەتەوە کە ٣٠١یان منداڵ و ٣٢٠یان ئافرەت و ٥٥٧ یان کوڕن و ئەوەش زانراوە کە ١٢ بریندار لەناو گواستراوەکاندا هەن.
لەئێستادا بەهەردوو کاروانەکە ٢ هەزار و ٢٨٤ کەس گواستراونەتەوە لەناوچە گەمارۆدراوەکانەوە و چاوەڕێی دەرچوونی کاروانی سێهەم دەکرێت.
ئەوەش زانراوە کە میلیشیا شیعەکان کە لەلایەن جەنەراڵی ئێرانی سەید جەوادەوە فەرمانداری دەکرێن، هەوڵیان داوە رێگری بکەن لە دەرچوونی کاروانی یەکەم، هاوکات چەندین جار هەواڵیان داوە لەرێگەی هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن، کە ئاگربەستی تێدا راگەیەندراو تێکبدەن.
ئاگربەستی لایەنەکان لە حەلەب دوای کۆبوونەوەی چڕی تورکیاو رووسیا دێت بۆ گواستنەوەی ئەو کەسانەی گەمارۆدراون.