Muhammet Ali Kemal
29 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2016
حەڵەب
بۆ یەکەمجار لەشاری حەڵەبی سووریا، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و سوپای رووسیاوە، داوا لەهاووڵاتییان کرا بەشداریی لە نوێژی هەینیدا نەکەن.
لە حەڵەب لیژنەی شەرعی کە بەرپرسە لە کاروباری ئایینی شارەکە، لەدوای زیادبوونی هێرشە ئاسمانییەکانەوە لە چەند رۆژی رابردوودا، ئاگەدارییەکی بڵاو کردەوە و بۆ یەکەمجار داوای لە هاووڵاتییان کرد بەشداریی لە نوێژی هەینیدا نەکەن.
لە روونکردنەوەیەکی نووسراودا کە لەلایەن لیژنەکەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە فڕۆکە جەنگییەکانی هەریەک لە سوپاکانی سووریا و رووسیا لە سەرەتای هەفتەوە لە حەڵەب، بازاڕ، نەخۆشخانە، مزگەوت و خوێندنگەکانیان کردووەتە ئامانج و تێیدا هاتووە ''مسوڵمانانی حەڵەب و دەوروبەری، بۆ ئەوەی ژیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە، با بەشداریی لە نوێژی هەینیدا نەکەن''.