Abdullah Shukur
29 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2016
ئەنقەرە - AA
پەیەدە ژمارەیەک لە تەرمی ھێزەکانی سوپای سووریای ئازاد کە لە باکووری حەلەب کوژرابوون، لە نێو بارھەڵگرێک لە شەقامەکانی عەفرین خولاندەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ناوخۆ و سوپای سووریای ئازاد وەرگیراون، دوێنێ ئێوارە شەڕ و پێکدادان لە نێوان پەیەدە و سوپای سووریای ئازاد، لە گوندی عەین دەکە-ی سەر بە شارۆچکەی تەلریفاتی سەر بە پارێزگای حەلەب سەریھەڵداوە.
لەوەتەی مانگی شوباتەوە گوندی عەین دەکنا لە ژێر کۆنترۆڵی پەیەدە دایەوە و بەم پێیەش سوپای سووریای ئازاد بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو گوندە ھێرشێکی ئەنجامداوە. بەڵام ھێرشەکە لە لایەن پەیەدەوە شکێنراوە.
ھاوکات پەیەدە تەرمی ٥٠ چەکداری سوپای سووریای ئازادی کە لە شەڕ و پێکدادانەکان کوژرابوون، ھێنایە شارۆچکەی عەفرین.
دانیشتوێکی شارۆچکەی عەفرین بە ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێت "کە چەکدارانی پەیەدە تەرمی نزیکەی ٥٠ چەکداری سوپای سووریای ئازادیان لە نێو بارھەڵگرێک لە نێو شەقامەکانی عەفرین خولاندووەتەوە و سوکایەتیان پێکرد".
ھاوکات گرتەی ڤیدیۆی ئەو رووداوەش لە تۆِرە کۆمەڵایەتییەکانی نزیک پەیەدە بڵاوکرانەوە.