Rewa Mahmut Hasan
02 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2015
فڕۆكەیەكی بارهەڵگری سەربازی رووسی، پێنج تۆن چەك و تەقەمەنی لە ناوچەی شێخ مەقسوودی باكووری حەلەب بۆ هێزەكانی سەربە پەیەدە فرێدایە خوارەوە.
لە راگەیەنراوێكی كۆمیتەكانی هەماهەنگی نێوخۆیی سووریا ئاماژە بەوە كراوە كە فڕۆكەیەكی بارهەڵگڕی سەربازی رووسی سەعات 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە پەرەشووت نزیكەی پێنج تۆن چەكی سووك و تەقەمەنی بۆ هێزەكانی پەیەدە فرێداوەتە خوارەوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە گواستنەوەی ئەو چەك و تەقەمەنیانە دوای خستنە خوارەوەی فڕۆكە جەنگیە رووسیەكە دێت لەلایەن توركیاوە.
ماوەی دوو مانگە نزیكبوونەوە لەنێوان رووسیا و پەیەدەدا درووست بووە لەناوچەكانی شەڕدا لە سووریا و لە ئێستادا لەسایەی رووسیادا پەیەدە بۆ یەكخستنەوەی كۆبانێ و عەفرین لە نزیك ئەعزاز و جەرابلوسدا شەڕی لەبەرەكانی ئۆپۆزسیۆن دەست پێ كردووە.