Rewa Mahmut Hasan
27 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2016
لەمیانی بەشداری کردنی لە ١٢هەمین کۆنفرانسی ئەورووپا، تورکیا و کوردەکان کە لە پەرلەمانی ئەورووپا رێکخرابوو، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان گوتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە ئەوان ١٢ ساڵە مشتومڕی چارەسەریی دەکەن و لەکاتێکدا جیهان و ناوچەکە دەگۆڕێت، تورکیا بەرامبەر بەو گۆرانکاریانە هیج ئامادەکارییەکی نەکردووەو ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ببێتە سەرچاوەی قەیرانێک بۆ تورکیا.
لەمیانی بەشداری کردنی لە ١٢هەمین کۆنفرانسی ئەورووپا، تورکیا و کوردەکان کە لە پەرلەمانی ئەورووپا رێکخرابوو، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ناسراو بە هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بە پێویستی گۆرانکاری لە سیاسەتی ئێستای تورکیادا کرد و راشیگەیاند کە هاوسەنگییەکانی ناوچەکە، چارەسەریی سەپاندووە.
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا کوردەکان وەک هەڕەشەیەکی گەورە دەبینێت و گوتی "بەڵام پێویستە لەسەرمان سووربین و بەئارام بین وپێداگیر بین .ئەم گۆرانکاریە درەنگ یان زوو دێتە دی . هەرچەندە خەلکان و دەزگاکان سور بن لەسەر ئاشتی و بەتایبەتی ئەو دانوستانەی لەژێر رۆشنایی ئۆجالاندا دەستپێکرا ،هەرچەندە دەزگا نێودەوڵەتیەکان بێنە ناو پرسەکەوە ، گەرانەوە بۆ ئاشتی هێندە خێرا دەبێت " .
دەمیرتاش باسی لەوەش کرد کە پرۆسەی چارەسەریی و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی ، کاریگەری ئەرێنیشی دەبێت لەسەر پێشهاتەکانی سوریاو گوتی :
ئەمە وەک پولەکانی دۆمینە کاریگەری ئەرێنی لەسەر قەیرانی ئاوارەکانی ئەورووپاش دەکات. کاتێک سەرۆکوەزیران و سەرکۆمار و وەزیری دەرەوە ی تورکیا، پەیەدە وەک هەڕەشەیەکی گەورە دەبینن و رێکخستنی کوردی لەسووریا وەک تیرۆرسیت تەماشا دەکەن و رێگری دەکەن لە بەشداری کردنیان لە چاوپێکەوتنەکانی جنێڤ، ئەمە جۆرێکە لە بێئەقڵی. ئەگەر دەوڵەتێک ئەقڵی هەبێت، هەموو پێشهاتەکانی ناوچەکە راست دەخوێنێتەوە و بەپێچەوانەوە هەوڵی تەواوی خۆی دەخاتە گەر تاکو پەیەدە و رێخکستنی کوردی بەشداری لە جنێڤ دا بکەن. دەبێت پەیەدە بخاتە تەنیشت خۆیەوە نەک بەرامبەرو دژ بەخۆی دایان بنێت. تورکیا پێش هەموو کەس پێویستی بەمەیە. ئەگەر ئەم ئازایەتیە نیشان بدات، ئەوا هاوشانی تورکیا کوردیش دەیبەنەوە و رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەن بە ئاشتی و دەکرێت بە ئەرێنی کاریگەریی بکاتە سەر ئەورووپا.
لەلایەکی ترەوە پەرلەمانتاری هەدەپە لە شاری ئاگری لەیلا زانا بانگەوازی وەستاندنی شەڕو پێکدادانەکانی کرد و گوتی: "چاوەروانی خەڵک، سەرەتا وەستاندنی کوشتو بر و شەڕوپێکدادانەکان، دواتریش دانیشتنی لایەنەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و چآرەسەرکردنی کێشەکان لەرێگەی ئاشتی و دیموکراتییەوە. بۆ بەدەستهێنانی چارەسەرییەکی هەمیشەیی، پڕۆژەی ئاشتی راستەقینە جێبەجێ بکرێت. دەبێت زەمینەسازی بکرێت بۆ سەرلەنوێ خستنەوە گەڕی پەیوەندییەکان تاکو دانوستانەکان و هەلومەرجی ئۆجەلان بخرێنەوە بەر باس".