ئەنقەرە
بەپێی راگەیەنراوەیەکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم، سەردانی ئەمریکا دەکات.
بەگوێرەی کارنامەی سەفەرەکەیان، دەمیرتاش و ھاوسەفەرەکانی، بێجگە لەدیدارو کۆبوونەوە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڤیکتۆریا نولاند، و چەندین کاربەدەستی دیکەی ئەو وڵاتە، بەشداریی کۆنفراسێک دەکەن لەواشنتۆن و تێیدا گوتاری بەدەپە پێشکەش دەکەن.
وا بڕیارە شاندی بەدەپە ببنە میوانی رێکخراوی کۆمەڵگەی کوردی و لەو کۆبوونەوانەی لە شارەکانی سان فرانسیسکۆ و لۆس ئەنجلۆس سازدەکرێن بەشدار بن.