ئیزمیر
لەشاری ئیزمیری رۆژئاوای تورکیا رێورەسمی مارەکردنێک لە قووڵایی سێ مەتری دەریا بەڕێوەچوو.
لەناو دەریادا مێزی مارەیی رازێنرایەوە و مارەییەکە تۆمارکرا و بووک و زاوا بە مرواری ئیمزایان لەسەر بەڵگەی مارەبڕینەکەیان کرد.
محەمەد کاباکچی و ئایسون باتوو بۆ یەکەمجار لە کەناراوەکانی ساکزاغاجیی سەربە شارۆچکەی دۆغانبێ یەکتریان بینیوە و لە قووڵایی ٢٠ مەتری دەریا بەیەکتر ئاشنابوون. ھەربۆیە بڕیاریانداوە لە قووڵایی دەریا لەیەکتر مارەبکرێن. ئەندامی فیدراسیۆنی وەرزشە ژێرئاوییەکانی تورکیا کایھان یڵدز محەمەد کاباکچی و ئایسون باتووی لەیەکتری مارەکرد.
ھەروەھا دوای ئەوەی لە دەریا ھاتنە دەرەوە، دووبارە لەلایەن سەرۆکی شارەوانی سەفەریحیسار تونج سۆیەر بەشێوەیەکی فەرمی لەیەکتری مارەکران.