واشنتۆن
دەمیرتاش کە ئێستا بە سەردانێک لە واشنتۆنە، لە گەڵ نوێنەرایەتی پارتەکەی لە ئەمریکا و چەند رۆژنامەنووسێک کۆبوویەوە و باسی رەوشی تازەی تورکیای کرد.
دەمیرتاش لەگەڵ رۆژنامەنوساندا باسی کۆبوونەوەکانی خۆی لەگەڵ سەرانی ئیدارەی ئەمریکادا کردو گوتی: "لەگەڵ ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووینەوەو باسمان لە قۆناغی ئاشتی کرد. ھاوکات لەسەر مەسەلەی رۆژئاوای کوردستانیش گفتوگۆمانکرد."
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەدا ئێستا قۆناغی ئاشتی لەتورکیا راوەستانی پێوە دیارەو بۆ کردنەوەی ئەو گرێکوێرەیە چەند پێشنیارێک ھەیە لەوانە:
- دیدەنی ئۆجالان ئازاد بکرێ تا راگەیاندکاران و کەسوکارەکەی و چاودێران بتوانن پەیوەندیی پێوە بکەن و ئەویش بەڕووی دەرەوەدا بکرێتەوە.
لە بارەی مەراسیمی ڕێزلێنان لەھونەرمەندی کۆچکردووی کورد ئەحمەد کایا و پێدانی خەڵاتی ڕێزلێینانی سەرکۆمار، دەمیرتاش گوتی: "حکومەت و دەوڵەتی تورکیا درەنگکەوتن لەوبارەیەوە، ئەو خەڵاتی ڕێزلێنانەی درایە کایا وەک داوای لێبوردنی حکومەت تەماشدەکرێ راستی دەبوو زووتر ئەم کارە ئەنجام بدرایە."