Sangar Hamad Azeez
19 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2016
چاوەڕوان دەکرێت هەدەپە لە کۆنگرەکەدا باس لە چەندین گۆڕانکاری پارتەکەی بکات و هەروەها جەخت دەکرێتەوە لەسەر بابەتی سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی و بەمەبەستی گەیاندنی بابەتەکەش لە ٥١ شاردا کۆنفرانسی راستەوخۆ ساز دەکرێت.
لە کۆنگرەکەش هەر یەک لە هاوسەرۆکان فیگەن یوکسێکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش بەجیا گوتارێک پێشکەش دەکەن، هەروەها دواتر نوێنەرانی ئافرەتان و گەنجان گوتاری خۆیان پێشکەش دەکەن و کۆنگرەکە درێژە دەخایەنێت.
چاوەڕوان دەکرێت نوێنەری زۆرێک لە باڵیۆزخانەی وڵاتان لە تورکیا میوانی کۆنگرەکە بن دیارە هەدەپە بە فەرمی داوای لە پارتەکانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کردووە کە ئامادەی کۆنگرەکە بن.