قاھیرە
گوتەبێژی ئۆپۆزسیۆن و ھاوپەیمانی شۆڕشگێرانی سوریا رایگەیاند: "ئۆپۆزسیون قبوڵناکا ئێران بەشداری لە کۆنفەرانسی جنێڤ 2 بکالوئەی ئەلسافی ."
السافی لە بارەی گوتەکانی نوێنەری ھاوبەشی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی بۆ کاروباری سوریا ئەحزەر ئیبراھیمی لەسەر بەشداریکردنی ئێران لە کۆنفرانسی جنێڤ 2 گوتی: "ئەم لێدوانەی ئیبراھیمی جێگەی سەرسوڕمان نیە چونکە لە دەستپێکی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی جنێڤ 2، داوای بەشداریکردنی ئێران لە دانوستانەکان دەکا."
ئەلسافی گوتی: "ئێران بەشێکە لە قەیرانی سوریا، ئیبراھیمی چۆنی پێخۆش بێ دەتوانێ قسە بکا، ئێمە مەرجی خۆمان ھەیە، بۆ ئەوەی کۆنفرانس سەرکەوتوو بێ، ئۆپۆزسیون چەندین رێگەچارەی پێشکەشی ئیبراھیمی کردووە."
گوتەبێژی ئۆپۆزسیونی سوریا رایگەیاند: "بەشار ئەسەد ھیچ بەڵێن و گارانتییەکی لەبارەی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە سوریا نەداوەتە نەتەوەیەکگرتووەکان."
لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی جنێڤ 2، نوێنەری ھاوبەشی نەتەویەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی بۆ سوریا، لە تاران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوەوە.